ره‌نگا و ره‌نگ - چه‌ند هۆكارێكی دروستبوونی زیبكه
چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروستبوونی زیبكه و چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان
هه‌رچه‌نده خاوێن نه‌بوونی ده‌م وچاو و جه‌سته هۆكاری دروستبوونی زیبكه نییه، به‌ڵام یارمه‌تیده‌رێكن بۆ زیاد بوونی زیبكه، هه‌ربۆیه رۆژی دووجار شوردنی ده‌م وچاو به سابون و شامپۆ كارسازه،هه‌روه‌ها نابێت به ئاوی گه‌رم ده‌م وچاو بشۆردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی زیادبوونی ده‌ردانی چه‌وری و هه‌روه‌ها ئاوی ساردیش زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت ، كه‌واته باشتر وایه به ئاوی شله‌تێن ده‌م وچاو بشۆردرێت
خواردن نابێته هۆی دروستبوونی زیبكه هه‌رچه‌نده خواردنه چه‌ور و شیرینه‌كان له هه‌ندێ كه‌سدا زیبكه‌كان خراپتر ده‌كات به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته هه‌موان ناگرێته‌وه، ده‌ردانی زۆری ئه‌نسۆلین له خوێندا و گه‌یشتنیان به پێست له هه‌ندێ كه‌سدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیبكه، واتر به‌خواردنی هه‌ندێك خۆراكی شیرین و چه‌ور، ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌بێت كه‌واته ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خواردنی چه‌وری و شیرینی زیبكه ده‌رده‌كه‌ن ده‌بێت خۆیان له خواردنی ئه‌م خواردنانه دوووبگرن
چه‌ند خواردنێك كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی زیبكه بریتین له خورما، كشمیش، ماسی ، مه‌یگو، مۆز و كێوی