زه‌ردیی ددانه‌كان
زه‌ردیی ددانه‌كان، یه‌كێكه له‌گرنگترین‌و باوترین ئه‌و گیروگرفتانه‌ی ددانه‌كان كه رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌و به‌تایبه‌تی ددانه‌كانی پێشه‌وه، كه زۆرجار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی بۆ ئه‌و كه‌سه دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌ڕه‌گه‌زی مێ دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی جوانی ددانه‌كان به‌به‌شێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌جوانی ده‌موچاو، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێكه‌نیندا.
زه‌ردیی ددانه‌كان دوو جۆری سه‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه:
1. ئه‌و جۆره زه‌ردییه‌ی كه ته‌نها له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ددانه‌كان دروست ده‌بیت, هۆكاره‌كانی ئه‌مانه‌ن:
* خواردن‌و خواردنه‌وه‌كان، وه‌ك زیاد له‌به‌كارهێنانی خواردنه‌وه‌ی قاوه، چا، كۆكا كۆلا، مه‌ی، هه‌ندێك جۆری خواردن وه‌ك (ته‌ماته‌و په‌تاته).
* به‌كارهێنانی جگه‌ره‌و پایپ‌و توتن.
* به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له‌تیشك بۆ سه‌رو مل، بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی.
* به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
2. ئه‌و جۆره زه‌ردییه‌ی كه پێكهاته‌ی چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی ددانه‌كان ده‌گرێته‌وه:
* هه‌وكردنی زۆر له‌كاتی سكپڕیدا ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی گه‌شه‌ی ددانه‌كان له‌مناڵدا، چونكه ددانه‌كانی كۆرپه له‌كاتی سكپڕیدا له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی دروستبووندان.
* هه‌ندێك جۆری ده‌رمان: وه‌ك به‌كارهێنانی دژه زینده‌گی له‌جۆری تێتراسایكلین (tetracycline ) له‌كاتی سكپڕیدا یان له‌منداڵی خوار ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان ده‌بێته هۆی زه‌ردبوونی ددانه‌كان به‌قوڵایی چینی مینا‌و عاجی ددانه‌كه، كه چاره‌سه‌ری گرانتره، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی گیراوه‌ی غه‌رغه‌ره‌كردن له‌جۆری (chlorhexidine), ده‌رمانی دژی هه‌ستیاری و هه‌ندێك ده‌رمانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان.
* زیادبوونی ته‌مه‌ن: تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و پێش بچێت، چینی مینای ده‌ره‌وه‌ی ددانه‌كان ته‌نكتر‌و ناسكتر ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چینی عاجی ژێره‌وه‌ی ددانه‌كان كه خۆی له‌خۆیدا ره‌نگی زه‌رده.
* هۆكاری بۆماوه‌یی: مرۆڤه‌كان جیاوازن له‌ئه‌ستووری‌و ره‌نگی چینی مینای ددانه‌كانیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی بۆماوه‌یی‌و جینه‌كانه‌وه روو ده‌دات، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی چینی مینای ددانه‌كانیان زۆر ته‌نكه، ددانه‌كانیان زه‌ردتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ره‌نگی زه‌ردی چینی عاجی ددانه‌كان له‌ژێره‌وه.
* به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له‌توخمی فلۆراید، ئه‌ویش له‌شێوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه یان ده‌رمانی ددان شتن، غه‌رغه‌ره‌ی ددانه‌كان‌و چه‌نده‌ها جۆری تر.
* به‌ركه‌وتنی زه‌بری به‌هێز بۆ سه‌ر ددانه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌مناڵاندا كه هێشتا ددانه هه‌میشه‌ییه‌كانی له‌قۆناغی گه‌شه‌كردندان، ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی پرۆسه‌ی دروستبوونی چینی مینا‌و عاجی ددانه‌كان‌و زه‌ردبوونیان.
* به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له‌توخمی ئاسن به‌شیوه‌ی ده‌رمان له‌لایه‌ن دایكی سكپڕه‌وه.
چۆن خۆمان له‌زه‌ردیی ددانه‌كان بپارێزین:
1- وازهێنان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان‌و خواردنه‌وه ره‌نگداره‌كان‌و شتنی ددانه‌كان راسته‌وخۆ پاش هه‌موو خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك.
2- سه‌ردانی پزیشكی ددان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك، بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی.
رێگه چاره‌سه‌ره‌كان كامانه‌ن:
1- شتنی ددانه‌كان به‌فڵچه‌ی نه‌رم‌و ده‌رمانی ددان، كه گیراوه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی تێدایه، لایه‌نی كه‌م رۆژی سێ جار بۆ ماوه‌ی (دوو تا سێ) خوله‌ك.
2- ئه‌گه‌ر سپیكردنه‌وه‌كه دیوی ناوه‌وه‌ی ددانه‌كانی گرتبووه‌وه ده‌توانرێت ده‌رمانی گیراوه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی جۆری هایدرۆجین پیرۆكساید (H2O2 ) به‌خه‌ستی 35% به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن پزیشكی ددانه‌وه.
3- دروستكردنی رووپۆش بۆ سه‌ر رووی ددانه‌كان كه ره‌نگێكی سپی هه‌یه ئه‌مه‌ش پاش داتاشینی چینێكی ته‌نك له‌سه‌ر رووی ددانه زه‌رده‌كان.
سه‌ره‌تا