

جارێکی تر نازناوەکە بۆ تیپی لاوانی امپراتووری دێزو گەڕایەوە
ئەمڕۆ تیپی لاوانی بەحرکە و تیپی لاوانی امپراتووری دێزو لە یاری کوتایدا بەیەک گەیشتن و لە یاریێکی بەهێزدا تیپی لاوانی دێزو توانی ( 5 – 3 ) گۆل ئەنجامی یاریەکە بەدەست بهێنن کە گۆلەکان لە لایەن یاریزانان ( شڤان 3 گۆل و هێرش 1 گۆل و ئەیاز 1 گۆل ) تومار کران.
تیپی لاوانی امپراتووری دێزو توانی لە یاری کوتایدا نازناوی خۆلی توپی پێی بچوک کراوە ، کە ناوەندی باڵای بەرانەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ گشت تیپەکانی سنووری بەرانەتی رێکخستبوو ، بەدەست بهێنێت
شایانی باسە کە ئەمە سێیەمین نازناوە لە کوی پێنج نازناو بەدەست دەهێنن کە ئەمەش دەبێتە تیپی یەکەم لە بەدەست هێنانی ئەم نازناوانە.
لێرەوە دەمانەوێت پیرۆزبایێکی گەرم ئاراستەی دەستەی بەڕێوەبردن و کارگێری تیپەکە و سەرجەم یاریزانان و هاندەرانی تیپەکە بکەین ، هیوادارین کە بەردەوام بن لە سەرکەووتنەکانیان و بەهیوای دەستکەوتی زیاتر .
