|
له رێكلامه‌كاندا ده‌وترێت خواردنه‌وه‌ی "Red Bull" وزه به‌خشه و ئه‌م هه‌ستێكی ده‌گمه‌نت پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام پسپۆڕه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م خواردنه‌وه‌یه زیان به‌خشه. گروپێكی پزیشكی له ئۆسترالیا كاریگه‌ری ئه‌م خواردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 30 مێردمنداڵ خسته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه. ئه‌م توێژه‌ره‌وانه بۆیان ده‌ركه‌وت كاتژمێرێك دوای خواردنه‌وه‌ی رد بول، خوێنی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه چه‌سپێنه‌ر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه مرۆڤ به‌ر له لێدانی جه‌ڵته‌ی دڵ تووشی ده‌بێت . توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م خواردنه‌وه‌یه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ یاخود به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیان له‌گه‌ڵدایه. هه‌روه‌ها فرۆشتنی ئه‌م خواردنه‌وه له وڵاته‌كانی نه‌رویج، دانیمارك وئۆرۆگۆئه قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مالیكی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی رد بول ده‌ڵێن رێژه‌ی كافئینی له هه‌ر قووتییه‌كدا به هه‌مان رێژه‌یه كه له پیاڵه‌یه‌ك قاوه‌دا هه‌یه و له ماوه‌ی ساڵی رابردووش‌دا 3.5 ملیار قوتی له‌م خواردنه‌وه له 143 وڵاتی جیهان فرۆشراوه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی به‌كارهێنانی به بێ مه‌ترسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. |