بونی ده‌م
بۆنی ناوده‌م یه‌كێكه له‌باوترین ئه‌و دیاردانه‌ی كه زۆربه‌ی خه‌ڵك پێوه‌ی دهناڵێننو زۆرجار گیروگرفت بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌كاتی قسه كردن له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێو كه‌سانی ده‌وروبه‌ر له‌شوێنی كاركردندا.
هۆكاری سه‌ره‌كی بریتییه له شیبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆراكی ناوده‌م به‌تایبه‌تی پڕۆتین به‌هۆی هه‌ندێك جۆری به‌كتریاوه كه ئه‌مه‌ش به‌گرنگترین هۆكار داده‌نرێت، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌یه له‌وانه:
* هۆكاره ناوچه‌ییه‌كان كه له‌ناو ده‌مدا هه‌یه.
یه‌كه‌م: دروستبوونی برین له‌ناو ده‌مدا.
دووه‌م: دومه‌ڵی پووكو ددانه‌كان.
سێیه‌م: كه‌ڕووی ناوده‌م.
چواره‌م: شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م.
پێنجه‌م: هه‌وكردنی پووكو به‌سته‌ره‌شانه‌كانی ده‌وری ددانه‌كان.
شه‌شه‌م: وشكبوونه‌وه‌ی ناوده‌م، ئه‌م وشكبوونهوهیهش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره، كه‌م خوێنی، كه‌می ڤیتامین D ، دڵه‌ڕاوكێ، به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیاوی دژی شێرپه‌نجه، به‌كارهێنانی تیشك بۆ ده‌ستنیشانكردن یان چاره‌سه‌ر.
* نه‌خۆشییه ئۆرگانییه‌كان:
یه‌كه‌م: نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه: وه‌ك هه‌وكردنی درێژخایه‌تی بۆری هه‌ناسه، هه‌وكردنی قورگو له‌وزه‌تێن، دومه‌ڵی سییه‌كان، شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
دووه‌م: به‌مۆم بوونی جگه‌ر كه هۆكاره‌كه‌ی زۆر به‌كارهێنانی كحولو هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسییه.
سێیه‌م: سستی گورچیله‌كان.
چواره‌م: نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس: وه‌ك باش هه‌رس نه‌كردنی خۆراك، لاواز بوونی ده‌رچه‌ی نێوان گه‌ده‌و سورێنچك كه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆراكی هه‌رسكراو بۆ ناوده‌م.
چاره‌سه‌ركردن:
یه‌كه‌م: پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان لایه‌نی كه‌م رۆژانه‌ی سێ جار، هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی (دوو تا سێ) خولهك پاش هه‌موو ژه‌مێكی خواردن، به‌تایبه‌تی شه‌وانه‌ش پێش نووستن.
دووه‌م: پاككردنه‌وه‌ی نێوان ددانه‌كان بهدهزووی پزیشكی تایبه‌ت دوای هه‌موو ژه‌مه خواردنێك چونكه خواردن ده‌چێته نێوان ددانه‌كان ئه‌گه‌ر به‌بڕێكی كه‌میش بێت كه زۆر ئه‌سته‌مه به‌فڵچه‌ی ددان پاك بكرێته‌وه.
سێیه‌م: زوو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ئۆرگانییانه‌ی كه باسمان كرد.
چواره‌م: پاككردنه‌وه‌ی سه‌رووی زمان له‌پاشماوه‌ی خۆراك له‌كاتی ددان شتندا به‌هۆی فڵچه‌ی تایبه‌ته‌وه.